بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ، ھەڵمەتی سەربازیی ئەم وڵاتە 24 ی شوبات لە ئوکراین دەسپێبوو .
وڵاتە رۆژاواییەکان لەوان ئەمریکا و ئینگلیس و ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا لە کاردانەوە بەم پەلامارە ، بایکۆتی قورسیان لە دژی مسکۆ داناوە .
بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رۆژی شەممە و لە درێژەی لێدوانەکانی گوتیشی ، فێدراسیۆنی روسیا ھەوڵیدا تێکھەڵچوون لە ئوکراین ( لە نێوان ھێزە حکومەتیەکان و بەشە خودموختارەکانی دونباس) بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکات و پێویست بوو خەڵک بتوانن بە زمانی روسی قسە بکەن و مافی ژیانیان ھەبێ بەڵام ئەوان ( کیەڤ) رێگای لێگرتن .
342/